تەندروستی گەرمیان لەئاگاداریەكیدا داوا لەهاووڵاتیان دەكات، رێكارە خۆپارێزیەكان جێبەجێ بكەن.
لەو ئاگاداریەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیاندا هاتووە، لەماوەی سێ رۆژی رابردودا 13 حاڵەتی یەكلابوەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید-19) لە سنورەكەمان دەستنیشان كراوە.
رونیشكراوەتەوە: بەپێی بنەما زانستییەكان، لەگەڵ دەستنیشانكردنی هەر حاڵەتێك دا، مەترسیەكان لەسەر دانیشتوان زیاتر دەبن، ئەمەش پێویست دەكات هاوڵاتیان بە گرنگیی زیاترەوە لەم بابەتە بڕوانن.
جەختكراوەتەوە: بۆیە بەمەبەستی پاراستنی خۆتان و كۆمەڵگا و هەروەها بۆ ئەوەی بتوانین حاڵەتەكان كەم بكەینەوە و سنورداریان بكەین، داواكارین رێكارە خۆپارێزیەكان بە هەند وەربگرن و بە باشیی جێبەجێیان بكەن.
هاوكات داوا له هاوڵاتییان دهكەن، لهكاتى بونى نیشانهى جیاوازى نهخۆشییهكهدا، زیاتر خۆیان و دهوروبهریان بپارێزن و راستهوخۆ سهردانى ناوهنده تهندروستیهكان بكهن بۆ دڵنیابونهوه.