دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کاتی بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی کاسبکاران و خاوەن دوکاندارانی شاری سلێمانی لەبەردەم بینای قایمقامییەت، هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە هێرشیانکردەوە سەر پەیامنێرو وێنەگرێکی ئێن ئاڕتی و کەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەکانیان.
ئیحسان سابیر، بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند" لەبەردەم قایمقامییەتی سلێمانی و لە کاتی ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانەکان هێزە ئەمنییەکان هێرشیانکردە سەر خۆم و وێنەگرەکەم نەیانهێشت لە ڕووماڵ بەردەوام بین".
باسی لەوەشکرد، وێنەگرێکی ئێن ئاڕتیش ڕووبەڕووی لێدان بووەتەوەو ئازارێکی زۆر بەر قاچی کەوتووەو دەست بەسەر کامێراکانیشیدا گیراوە.