بەپەلە.. یەکێتی بەفەرمی قوباد تاڵەبانی کاندید کرد

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی، بەتەوافوق قوباد تاڵەبانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم کاندیدکرد.

سەعات ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ ١٨/٥، کۆبوونەویە مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستیپێکرد بۆ یەکلایی کردنەوەی چەند بابەتێکی گرنگ.

بەپێی زانیارییەکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەو کۆبونەوەیەدا پرسی کاندیدی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی یەکلایی کردەوەو قوباد تاڵەبانی بەتەوافوق بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان کرد.

ھەروەک بڕیاریشە کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی بکرێتەوەو لەناو ئەندامانی فراکسیۆنی سەوز کەسێک دەستنیشان بکرێت.

بەپێی راگەیەنراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی قوباد تاڵەبانی "بە تەوافق" كاندید كراوە بۆ جێگری سەرۆكی حكومەت.

دەقی راگەیەنراوەکە

لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بە تەوافق هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی كانید كرا بۆ جێگری سەرۆكی حكومەت

قوباد تاڵەبانی كوڕی دووەمی سەرۆك تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان , لە دایكبووی 21 ی تەمووزی ساڵی 1977 .

قوباد تاڵەبانی بەهۆی ڕابەرایەتی كردنی شۆرشی نوێی گەلەكەمان و سەرپەرشتی ڕاستەو خۆی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە لایەن هەڤاڵ مام جەلال_ی باوكیەوە دژ بە ڕژێمی دیكتاتۆری بەعس ,بەشێكی ژیانی منداڵی لەلای باپیری ,مامۆستا ابراهیم ئەحمەد لە دەرەوەی ووڵات بەسەر بردووە .

قۆناغەكانی خوێندنی بەسەركەوتویی بڕیوە و هەڵگری بروانامەی بەكالۆریۆسە لە ئەندازیاری میكانیك , لە زانكۆی كینگستۆن لە ووڵاتی بەریتانیا .
قوباد تاڵەبانی ساڵی 2000 لە ئەمەریكا وەك یاریدەدەری هەڤاڵ د. بەرهەم ساڵح نوێنەری ( ی ن ك) كاریكردووە.
ساڵی 2004 دەبێتە نوێنەری یەكێتی لە واشنتۆن تا ساڵی 2006 ئەركی بەرپرسیارێتی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی لە ئەمەریكا پێدەسپێردرێت و سەركەوتووانە ئەم ئەركە دیبلۆماسییە رادەپەرێنێت .

لە كابینەی حەوت ی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی بەدوادا چوون بە پلەی وەزیر .
رۆڵێكی باشی گێراوە لە بنیاتنانی ئەم دامەزراوەیە وەك یەكەم ئەزموون ئەركی بەدواداچوون و چاودێری كاروباری دەوڵەتداری و ئەركەكانی فەرمانگەی راپەراندووە .

قوباد تاڵەبانی كە بە گەنجێكی میانڕەو و خاكی ناسراوە لە ناو هاوڵاتیاندا و لە ئێستاشدا كە پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەتی پێدەسپێردرێت هەم یەكێتییەكان هەم كۆمەڵانی خەڵكیش وەك ئاسۆیەكی روناك لێی دەروانن و گەنجانی كوردستان ئومێدی زۆریان لەسەر هەڵچنیوە تا لە داهاتوودا رۆڵی گرنگ ببینێ‌ لە بەدامەزراوە كردنی حكومەت و گرنگیدان بە تواناكانی گەنجان و خزمەتكردن بە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوو كیمیاباران و چین و توێژەكانی دیكەی كۆمەڵگەی كوردی




PM:05:54:18/05/2014