هێزە ئەمنییەکان هێرشیانکردە سەر خۆپیشاندەرانی بەردەم قایمقامییەتی شاری سلێمانی.
پەیامنێری "سپی" ڕایگەیاند" لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی هاوڵاتیان و کاسبکاران، هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگەی ڕشتنی کازی فرمێسک ڕێژ هێرشیانکردە سەر خۆپیشاندەران و بڵاوەیان پێکردن".
هاوکات پەمنێری "سپی" ڕاشیگەیاند" دەنگۆی ئەوە هەیە کە هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانیان دەستگیرکردبێت، هەروەها خۆپیشاندەران بوون بە دوو بەشەوە بەشێکیان بەرەو شەقامی مەولەوی و بەشێکیشیان بەرەو شەقامی سالم بڵاوەیان پێکراوە".