عێراق.. (٢٠) توشبووی کۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

تەندروستی عێراق رایگەیاند" لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥١٩ کەسی دیکە لە وڵاتەکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٠ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

 

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوو لە شارەكانی عیراق پشكنین بۆ ١٣ هەزار و ٤٦٣ كەس كراوە و دەركەوتووە ٥١٩ كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

 

ڕونيشكردەوە، کە لەو ژمارەیە ٣٥٠ حاڵەت لە بەغدا، سلێمانی ٢٨ حاڵەت، هەولێر یەک حاڵەت، دهۆک شەش حاڵەت، میسان ٣٤ حاڵەت، کەربەلا ٣١ حاڵەت، بەسڕە ٢٥ حاڵەت، نەجەف ٢١ حاڵەت، موسەنا هەشت حاڵەت، بابل نۆ حاڵەت، دیالە پێنج حاڵەت و نەینەوا یەک حاڵەت تۆمارکراوە. 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٠ حاڵەتى گيان لەدەستدان لە عێراق تۆمار كراون، كە ١٥ حاڵەتەیان لە شارى بەغدا و دوو حاڵەت لە بابل و دوو حاڵەت لە واست و حاڵەتێکیش لە موسەنا بووە.

 

کۆی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، حەوت هەزار و ٣٨٧ توشبووە، لەو ژمارەیەش ٢٣٥ توشبوو گیانیانلەدەستداوە و سێ هەزار و ٥٠٨ کەسیش چاکبونەتەوە.

 



PM:07:01:02/06/2020