ڤیدیۆ.. شاسوار عەبدولواحید: ئەوانەی هێرشیان کردە سەرم یەکێتی بوون

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی نەوەی نوێ لە روونکردنەوەیەکدا لەسەر ئەو هێرشەی ئەمڕۆ لە باخی گشتی لە خۆپیشاندانەکەدا کردیانە سەری دەڵێت" یەکێتی ژمارەیەکی کەسی ناردبوو گوایە هێڕش بکەنە سەرم".

 

لە روونکردنەوەیەکی تەلەفزیۆنی کە ئەمشەو ٢ی حوزەیران بڵاویکردەوە، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی نەوەی نوێ رایگەیاند سەرەتا خەڵکەکە پێشوازیەکی گەرمیان لێکردووە کە چۆتە نێو خۆپیشاندانەکە. بۆ ئەمەش گرتەیەکی ڤیدیۆی بڵاوکردەوە.

 

لە درێژەی قسەکانیدا وتی " لەکاتی گەڕانەوەمدا لە نزیک ئۆتۆمبیلەکە یەکێتی چەند کەسێکی دانابوو بۆ سووکایەتیپێکردن و گوایە هێرش کردنە سەرم". سەرۆکی نەوەی نوێ سووربوونی خۆی لەسەر بەردەوامی لە ئۆپۆزسیۆن بوون دووپات کردەوەو باسی لەوەش کرد کە پێشتر لە چەمچەماڵ و هەولێر ئەم جۆرە هێرشانە کراوەتە سەریان، بەڵام کۆڵیان نەداوە.

دەقی روونکردنەوەکەی...



PM:10:01:02/06/2020