گەرمیان.. شەش تووشبوونی کۆرۆنا تۆمار دەکرێت

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند" ئەمڕۆ لە ناوچەی گەرمیان شەش حاڵەتی نوێی تووشبوونی کۆرۆنا تۆمار کرا".


دەقی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی.. 
ئەنجامی نوێ


لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، سێ ئافرەت تەمەن 38 و 28 و 20 ساڵ و دوو پیاو تەمەن 64 و 23 ساڵ، منداڵێك تەمەن 9 ساڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوون.


چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری.


دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار.


وەزارەتی تەندروستی


2ی حوزەیرانی 2020
 


PM:10:13:02/06/2020