لە سلێمانی ٣٥ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند" ٣٥ حاڵەتی تووشبووی نوێ کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کرا".

 

دەقی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی..

ە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سی و پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، بیست و یەك پیاو و دە ئافرەت و چوار منداڵ.


یازدە تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، بیست و چوار تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.


بیست و نۆ تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.


یەك تووشبوو دانیشتووی پیرەمەگروون.


یەك تووشبوو دانیشتووی عەربەت.


یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ.


یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار.


یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین.


یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای ئەنبار.


وەزارەتی تەندروستی


٢ حوزەیران ٢٠٢٠



PM:10:54:02/06/2020