وەزارەتی تەندروستی:٣٣ تووشبوی تازە لە دهۆک تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند" ٣٣ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمار کرا".



وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سی و سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانکران، دوازدە پیاو و پازدە ئافرەت و شەش منداڵ.ھەموویان بەرکەوتووی تووشبوێکی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێکی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن".



AM:12:59:03/06/2020