نرخی نەوت ٤٠ دۆلاری تێپەڕاند

ئەمڕۆ ٣ی حوزەیران، نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برنت و خاوەوە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوەو نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت ٤٠ دۆلاری تێپەڕاند.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٤٠ دۆلارو ١٢ سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستن بە ٣٩ دۆلارو ٥٧ سەنت بوو، لەکاتی کردنەوەدا ٣٩ دۆلارو ٥٩ سەنت بوو.

 

یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٣٧ دۆلارو ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستن بە ٣٦ دۆلارو ٨١ سەنت بوو، لە کاتی کردنەوەدا بە ٣٦ دۆلارو ٨٦ سەنت  بوو.



AM:08:31:03/06/2020