وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند " به‌هۆی ده‌عوه‌ته‌كه‌وه، ١٩ كه‌سی تر له شاری دهۆك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون، دوێنێش ٣٣ کەسی تر لەو شارە بەهۆی ئەم دەعوەتەوە تووشبوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و تووشبووان، نۆزده تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای دهۆك ده‌ستنیشانكران، تووشبووه‌كان ھه‌شت پیاو و ھه‌شت ئافره‌ت و سێ منداڵن".
ئاشکراش کرا کە تووشبووه‌كان ھه‌موویان به‌ركه‌وتووی تووشبوێكی پێشوون له به‌شداربوونیان له داوه‌تێكی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.
دوێنێ ٣٣ تووشبووی تر لە دهۆک راگەیەندرا، بەهۆی ئەم خوانەوە ژمارەی تووشبوان بەرزبوەوە بۆ ٥٢ هاوڵاتی.