تەندروستی هەرێم رایگەیاند" دوو تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران".
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێردەستنیشانکراوە.
هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە" تووشبووەكان دوو ئافرەتی تەمەن ٧٥ و ٣٢ ساڵ، تووشبوێکیان نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەیە و تووشبووەکەی دیکە بەرکەوتووی ھەمان نەخۆشە، هاوکات هەردوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی خەلیفانن لە قەزای سۆران".