كۆبوونهوهی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق به ئامادهبوونی ١٨٤ پهرلهمانتار دهستیپێكرد.
بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنی کۆبوونەوەکە، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرزی ناوخۆی و دەرەکی دەکرێت کە لەلایەن حکومەتەوە ڕەوانە کراوە.
هاوکات لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان داوایکرد حکومەت پرۆژە یاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان بکات.
هەروەها بڕگەیەکی دیکەی کۆبونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر کارەکانی لێژنەی باڵای ڕوبەڕونەوەی کۆرۆنا و دۆخی تەندروستی وڵات.