"پارتی‌و گۆڕان دەیانویست یەكێتی چەك بكەن"

‌به‌رگی ژماره‌ 14 گۆڤاری سپی میدیا
ژمارەیەكی تازەی گۆڤاری سپی میدیا دەكەوێتە بازاڕاوە كە كۆمەلێك بابەتی گرنگی لەخۆ گرتووە، لەپێش هەموو بابەتەكانیشەوە راپۆرتێكە بەناونیشانی: بۆچوونە نهێنیەكانی پارتی لەسەر یەكێتی‌و گۆڕان.
لەو راپۆرتەدا كۆمەڵێك نهێنی گرنگ بڵاوكراونەتەوە، لەوانە" پارتی‌و گۆڕان دەیانویست یەكێتی چەك بكەن"، هەروەها بارزانی "ئامادەنەبوو د. نەجەدین كەریمی پارێزگاری كەركوك ببینێت".
لەو راپۆرتەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە لە17 شوباتدا لەسەر داوای تاڵەبانی پارتی هێزی ناردووە بۆ سلێمانی.
بەشێكی تری راپۆرتەكە بۆ تیشكخستنە سەر پەیوەندی نێوان گۆڕان‌و پارتیە، لەو بەشەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە پارتی پاڵپشتی گۆڕان دەكات لەپارێزگای سلێمانی، گۆرانیش پاڵپشتی نێچیرڤان‌و كابینەی هەشتەم دەكات. 
19-5 گۆڤاری سپی میدیا ژماره‌ 14 له‌ کتێبخانه‌کانی کوردستان ده‌ستده‌که‌ون.
  



PM:11:11:18/05/2014