ئەمڕۆ چوارشەممە هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی عیراق كۆبوونەوە و لەبارەی چەند پرسێک گفتوگۆ کرا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەی محەمەد حەلبوسی و لاهور شێخ جەنگی لەدیدارەكەدا تەئكید كرایەوە لەسەر هەماهەنگی كاری پەرلەمانی هاوبەش بۆ دەركردنی ئەو یاسایانەی پەیوەستن بە پێداویستییەكانی هاوڵاتیان، و پیشتیوانی حكومەت بۆ تەواوكردنی كابینەی ویزارییەكە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەروەها باس لە جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی چاكسازی، و جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت بۆ دەستەبەركردنی پێداویستیەكانی قۆناغەكە و تێپەڕاندنی ئەو قەیرانەی وڵات پێیدا تێپەڕدەبێت، کرا.