کەناڵی NRT ئاگاداردەکرێتەوە

بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری، ئاگاداركردنەویەكی ئاراستەی كەناڵی (NRT) كردووەو رایگەیاندووە" ئەگەر پابەندی یاسا و رێنماییەكان نەبن ناچارین رێكاری یاسایی بەرامبەرتان بگرینەبەر".

 

بەپێی ئاگادارینامەیەکی داواکاری گشتی کە کۆپیەکی دەست "سپی" کەوتوە و واژووی شێروان عولا خورشید، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری بە وەکالەت لەسەرە، تێیدا هاتووە، بەهۆی لادان لەپرێنسپە گشتیەکان و بەدەر لە یاساو رێنماییەکانی حکومەتی هەرێم و هاندانی هاوڵاتیان بۆ خۆپیشاندان و بانگەشە کردن بۆ نەبونی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەناڵی NRT ئاگادار دەکرێنەوەو داوایان لێدەکرێت، بەردەوامیدان بەم رەوشەی راگەیاندن راگرن.

 

هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، رەچاوی بارودۆخی هەرێمی كوردستان بكەن و پابەندی یاسا و رێنماییەكان بن، بە پێچەوانەوە ناچار دەبین كە رێكاری یاسایی بەرامبەر بە كەناڵەكەتان بگرینەبەر.

 

 

 



PM:05:43:03/06/2020