دوو تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە


تەندروستیی هەولێر رایەگەیاند " دوو تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە چاکبوونەوەو گەڕاونەتەوە ماڵەوە".
 
د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت" دوو نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیربووەتەوە".
 
بە چاکبوونەوەی ئەو دوو تووشبووەی کۆرۆنا ئێستا کۆی گشتیی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە ٢٣٠ کەس. 

PM:06:53:03/06/2020