لە عێراق ٢١ توشبووی کۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

تەندروستی عێراق ڕایگەیاند" ٢١ توشبوی دیکەی کۆرۆنا لەتەواوی شارەکانی عێراق گیانیانلەدەستداوە و ٧٨١ کەسی دیکەش توشبون".

 

ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، ٧٨١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا، هەروەها ٢١ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و ٥٨٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەوە.

 

تا ئێستا لە عێراقدا ٨١٦٨ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش ٤ هەزار و ٩٥ کەس چاکبوونەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەش هێشتا لە نەخۆشخانە ماون ٣ هەزار و ٨١٧ کەسە و لەو ژمارەیەش ٤٦ کەسیان دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە، کۆی ئەوانەش کە تا ئێستا لە عێراق بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە گەیشتووەتە ٢٥٦ کەس.

 


PM:07:13:03/06/2020