لەبەر زۆری ئەو کەسانەی لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون، تەندروستی شارەکە بڕیاری تەرخانکردنی نەخۆشخانەیەکی تری بۆ نەخۆشەکانی ئەو پەتایە تەرخان کرد.
د. ئەیاد نەقشبەندی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند نەخۆشخانەی" جمهوری "یش تەرخان کراوە بۆ تووشبوانی کۆرۆنا لە سلێمانی و نەخۆشی بۆ گواسترۆتەوە.
لەسەر ئاستی هەرێم تا ئێستا ٩٠٥ کەس تووشبووە، ١٤ گیانی لەدەستداوە، ٤٤١ کەس چاکبوونەتەوە.