تەقە لە بارەگای کفری پارتی دەکرێت

لە شاری کفری بارەگای ناوچەی پارتی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە تەقەی لێکرا.


سەباح محەمەد عەزیز، بەرپرسی ناوچەی کفریی پارتی بە ماڵپەڕێکی نزیک پارتی راگەیاندووە" کاتژمێر ١٠ و نیوی ئەمشەو لە کفری خۆپیشاندانێک هەبووە، تێیدا ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندانەکان دروست بووە، ژمارەیەک لە ڕێکخەرەکان گیراون، داوایان کردووە ئازاد بکرێن و دواتر ئازاد کراون، بەم هۆیەشەوە جۆرێک لە ئاڵۆزی لەنێو شارەکەدا هەبووە."


ئەو بەرپرسەی پارتی دەشڵێت " لەم سەروبەندەدا چەند چەکدارێک لە ڕێگەی ماتۆڕسکیلەوە خۆیان گەیاندووەتە کۆڵانێکی نزیک ناوچەی کفریی پارتی و تەقەیان لە بارەگاکە کردووە.


بەرپرسی ناوچەی کفریی پارتی ئاماژەی بەوە کرد کە فیشەک بەر دیواری بارەگاکەیان کەوتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.


ئەمە دوو شەوە لەسەر یەک لە شاری کفری خۆپیشاندان دژی فەرامۆشکردنی شارەکە و بێ ئیشیی و دژی دەسەڵاتی ئێستای کوردی سازدەکرێت.
 


AM:12:00:04/06/2020