تووشبووێكی كۆرۆنا لە سلێمانی، كە ماوهی ١٩ رۆژبوو له نهخۆشخانه خهوێندرابوو، گیانی لەدەستدا.
ئازاد هەورامی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی راگەیاند" شەوى رابردوو کاتژمێر ٢:٠٠ تووشبوویەکى دیکەى کۆرۆنا گیانى لەدەستدا".
وتیشى" ئەو ھاوڵاتییە كە ناوی ئازاد حەمە عەلی ساڵح، تەمەنی ٥٣ ساڵە و دانیشتووی نێو شاری سلێمانییە و ماوەى نزیکەى ١٩ رۆژە لەنەخۆشخانە لەژیر چاودێرى پزیشکیدا بووە".
بە گیانلەدەستدانی ئەو تووشبووەی کۆرۆنا لە سلێمانی، ژمارەی ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا لە سنووری پارێزگاکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٢ کەس.
بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا ٩٠٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. لەو ژمارەیە ٤٤١ کەس چاکبوونەتەوە. ئێستا ٤٥٠ کەس ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە.