دوو کەسی دیکەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

تەندروستى هەرێم گیانیان لەدەستدانى دوو تووشبووى دیکەى لە سلێمانى راگەیاند.

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو پیاوی تووشبووی  نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID19 لە پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەبارەی تووشبووەکان ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەو تووشبووانەی گیانیان لەدەستداوە یەکێکیان تەمەنى ٥١ ساڵ  و ئەوى دیکەشیان تەمەنى ٨٥ ساڵ بووە دانیشتووی شاری سلێمانین لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا". 

 

بە گیانلەدەستدانی ئەو دوو تووشبووەی کۆرۆنا لە سلێمانی، ژمارەی ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا لە سنووری پارێزگاکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٤ کەس. 



AM:11:15:04/06/2020