قائیمقامی هه‌ولێر ڕاگەیاند" هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووان پابه‌ندنه‌بوونی هاوڵاتییانه".
نه‌به‌زعه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی هه‌ولێر بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووان پابه‌ندنه‌بوونی هاوڵاتییانه. دوای بڕیاری ئاسانكاری له قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كردنه‌وه‌ی بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان له هه‌ولێر، قۆناغی داهاتوومان خۆپارێزییه. ده‌بێت هاوڵاتی خۆپارێزی بكات و ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكات، ماسك و ده‌ستكێش به‌كاربهێنێت".
ڕاشیگەیاند" هه‌ر كه‌س سه‌رپێچی بكات شوێنه‌كه‌ی داده‌خه‌ین و شۆفێری تاكسی غه‌رامه ده‌كرێت".
قائیمقامی هەولێر وتیشی" هیچ پێشنیازێكمان نه‌كردووه، كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژبكرێته‌وه وه‌كو ژووری ئۆپراسێونی پارێزگای هه‌ولێر. ئێمه زۆر له خه‌می هاوڵاتییانداین به‌تایبه‌ت چینی كاسبكار، هه‌موو هه‌وڵێكیشمان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان بتوانن كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كه‌وا پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن و جێبه‌جێیبكه‌ن، وهاوكاری تیمه‌كانی ته‌ندروستی بن، هاوكاری هێزه‌كانی ناوخۆ بن، له جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیار و ڕێنماییانە".