تەندروستى هەرێم: پێنج تووشبووى دیکەى کۆرۆنا لە ڕاپەڕین تۆمارکران

تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند" 5 توشبووی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕاپەڕین تۆمارکران".

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، 5 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانکران.

تەندروستی هەرێم وتیشی" تووشبوەکان دوو ئافرەتن یەکیکیان تەمەنی 70ساڵەو دانیشتوی شارۆچکەی چوارقورنە گەرەکی چۆمانە، ئافرەتیکی تر تەمەنی 47 ساڵەو دانیشتوی ڕانیە گەڕەکی ڕاپەرین، دوو مناڵ بە تەمەنی 11 ساڵ و 5 ساڵ دانیشتوی ڕانیە گەڕەکی نەورۆزن مناڵی توشبوەکانی دوێنێن، پیاوێک تەمەنی 37 ساڵە دانیشتوی ڕانیە گەرەکی ماردین، دوو لەو لەونەخۆشانە ستافی تەندروستین".

 

کۆی گشتی تووشبوانیش بە پێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی 910 کەسە، لەکۆی ئەو ژمارەیەش 441 تووشبوو چاکبونەتەوە و 450 کەسی دیکەش لە ژێر چاودێری پزیشکیدا ن و 17کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە، لە ماوەی 24 کاتژمێریشدا 56 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەریم تۆمارکراون.



PM:12:24:04/06/2020