بەپەلە.. هۆشداری دەدرێت لە هەرەسهێنانی سیستەمی تەندروستی

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی عێراق، ریاز عەبدولئەمیر، بەهۆی بڵاوبوونەوەی زۆری تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە هۆشداری دەدات لە هەرەسهێنانی سیستەمی تەندروستی لە عێراق، هاوکات رایدەگەیەنێت لەو شوێنانەی کە قەدەغەکردنی هاوتوچۆی تیا راگەیەندراوە هیچ ئاسەوارێکی خۆپاراستن بەدیناکرێت.


ریاز عەبدولئەمیر ئەمڕۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە" سیستەمی تەندروستی ئێستا لە ژێر کۆنترۆڵدایە، بەڵام مەترسیمان هەیە لەگەڵ زیابوونی حاڵەتی تووشبوون کە رۆژانە لە بەرزبوونەوەدایە، لە ئایاندەدا نەتوانین کۆنترۆڵی بکەین".


ناوبراو باس لەوە دەکات کە ناوچە میللیەکان پەیڕەوی خۆپاراستنی ناکەن و قەدەغەکردنی هاتوچۆ پێشێل دەکەن و چێشتخانەو چایخانە و بازاڕەکان کراوەن و تێکەڵ بوون و بەریەککەوتن زۆر زۆرن.


ریاز عەبدولەئەمیر پێشبینی  دەکات کە لەرۆژانی داهاتوودا ژمارەی تووشبوان بەشێوەیەکی بەرچاو هەڵبکشێت و مردن بە کۆرۆنا زیاد ببێت، ئەمەش مەترسی لەسەر سیستەمی تەندروستی لەسەرتاسەری عێراق دروست دەکات.


PM:02:32:04/06/2020