لە دهۆک شەش کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند،( 6 ) كه‌سی دیكه له دهۆك تووشی كۆرۆنا بوون.
ئەنجامی نوێ
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، (6) تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە شاری دھۆك دەستنیشانکران.
(2) ئافرەت تەمەن (35، 34) ساڵ و (4) منداڵ تەمەن (13،9،8،5،3) ساڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون. ھەموویان دانیشتووی شاری دھۆکن.
وەزارەتی تەندروستی
PM:06:13:04/06/2020