ەرنووسەری کوردستانی نوێ، ستران عەبدوڵا لە پۆستێک هیوای چاکبوونەوە بۆ د. مارف عومەر گوڵ، شاعیر و نوسەرو یاسا ناسان دەخوازێت کە چەند رۆژێکە لەسلێمانی خۆی و چەند کەسێکی خێزانەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ستران عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی" ئێمە دکتۆر مارفی دۆستمان بەھەمان بزە و پێکەنینی جارانییەوە دەوێتەوە".
لە درێژەی ئەو پۆستەدا، ستران نووسیوویەتی" ھاورێ و دۆستەکانی، خوێندکارەکانی لە کایەی یاسا و شیعر و ئەدەبدا دکتۆر مارف عومەر گوڵی دەم بە خەندەمان دەوێتەوە. ئەھلی شیعر و فەرھەنگ بۆ ژیانی ئێمە لەم «ھێلانە»دا ھەر زۆر پێویستن وەک « نێرگز» ی بەھاری کوردەوارین، کوڕەکەی دوو ژمارەکەی « نێرگز» ی کەرکوک و « باخی دڵ»ی فەزای فەرھەنگی سلێمانی و بەغدامان دەوێتەوە".
ستران عەبدوڵا نووسیوویەتی " سەلامەتی بۆ دکتۆر مارف و ھاسەرەکەی، سەلامەتی بۆ ھەموو نەیارانی جینۆسایدی جاران و کۆرۆنای نەفرەتی ئێستا".
فۆتۆ لەکاتی سەردانێکی دۆست بۆ کوردستانی نوێ