حەوت حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە ئیدارەی گەرمیان تۆمارکرا

تەندروستی هەرێم لە ئیدارەی گەرمیان حەوت حاڵەتی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران".

 

ڕاشیگەیاند" تووشبووەکانی سێ ئافرەتی تەمەن ٤٤ و ٣٨ و ٢٠ ساڵ و سێ پیاو تەمەن ٣٥ و ٣٠ و ٣٠ ساڵ و کچێکی گەنج تەمەن ١٨ ساڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون". 

دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی بنگرد لە قەزای کەلار.
سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی شەھیدان قەزای کەلار.
دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی گوڵەجۆ قەزای کفری.





PM:07:48:04/06/2020