تەندروستی هەولێر: سێ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە
تەندروستیی هەولێر رایەگەیاند " سێ تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە چاکبوونەوەو گەڕاونەتەوە ماڵەوە".
د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت" سێ نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیربووەتەوە".
بە چاکبوونەوەی ئەو سێ تووشبووەی کۆرۆنا ئێستا کۆی گشتیی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە ٢٣٣ کەس.
PM:09:09:04/06/2020