وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی سێ کەسی تری لە پارێزگای هەڵەبجە راگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەڵەبجە دەستنیشانکران".
ڕاشیگەیاند" تووشبووەکان پیاوێكی تەمەن ٤٩ ساڵ و ئافرەتێك تەمەن ٤٦ ساڵ و منداڵێك تەمەن ٧ ساڵ، پیاوەکە نیشانەی هەیە و ئافرەت و منداڵەکە بەرکەوتووی هەمان تووشبووە".