خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی سلێمانی بەردەوامە

‌سلێمانی
فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیان گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتیەكەیان ئەنجامدا.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 19/5/2014 فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی مانگرتنیان لەكارەكانیان راگەیاندو ئاماژەیان بەوەدا زیاتر لە 50 رۆژە مووچەیان پێنەدراوە، هاوكات شەقامی سەرەكی سالمیان داخست‌و داوایانكرد حكومەت بەزوترین كات مووچەكانیان پێبدات.
ماوەی چەند مانگێگە حكومەتی هەرێمی كوردستان تووشی قەیرانی دارایی بووەو باجەكەشی فەرمانبەران دەیدەن‌و بە 50 تەنها مووچەی یەك مانگیان پێدەدرێت.



AM:11:21:19/05/2014