نەوت نرخێکی نوێی بەرز تۆمار دەکات

ئەمڕۆ ٥ی حوزەیران، نرخی نەوتی برنت و خاو لە بازاڕاەکانی نەوتی جیهان بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٤٠ دۆلارو ٣٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتی داخستن بە ٣٩ دۆلارو ٩٩ سەنت بوو، لە کاتی کردنەوەدا بە ٣٩ دۆلارو ٩٨ سەنت بوو.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بە ٣٧ دۆلارو ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستن بە ٣٧ دۆلارو ٤١ سەنت بوو، لە کاتی کردنەوەدا بە ٣٧ دۆلارو ٣٢ سەنت بوو.

 



AM:09:15:05/06/2020