لە سالێمانی ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندان دەکرێت

لە سلێمانی ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندان دەکرێت و ئەنجومەنی فشار راگەیاندنێک بڵاودەکاتەوە.

 

بەهۆی خراپی باری ئابوری و گوزەرانی خەڵکەوە ئەنجومەنی فشار کە لە ژمارەیەک چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی پێکهاتوون، داوای سازدانی خۆپیشاندان دەکەن.

 

بەپێی راگەیاندنێک کە بڵاوکراوەتەوە، ئەنجومەنی فشار سبەی شەممە ٦ی حوزەیران کاتژمێر ٣ی پاشنێوەڕۆ خۆپیشاندانێک لەبەردەم باخی گشتی لەناو جەرگەی سلێمانی ساز دەکات.

 

ئەو ئەنجومەنە داوا دەکات کە شارو شارۆچەکانی تر لەهەمان کاتدا خۆپیشان سازبکەن.

 

ئەم جموجوڵانە دوای ئەوە دێت کە هەفتەی رابردوو رۆژی سێ شەممە لە سلێمانی خاوەن دووکانەکان و خەڵک دژی قەدەغەکردنی هاتوچۆ خۆپیشاندانیان سازکردو، دواتر بە تەقەکردن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوەی پێکراو چەندان رۆژنامەوان و چالاکوانی مەدەنی رووبەڕووی لێدان و ئازاردان بوونەوە.

 



AM:10:12:05/06/2020