تونێلی پێشڕەو كرایەوە

تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی كرایەوە و لە ئێستادا هاوڵاتیان‌ و شۆفێران دەتوانن بەمەبەستی هاتوچۆكردن تونێلەكە بەكاربهێنن.

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە" بەیانی ئەمڕۆ هەینی تونێلی پێشڕەو بەڕووی هاووڵاتیان ‌و شۆفێراندا كرایەوە كە چەند رۆژێكە بەمەبەستی پاككردنەوە و بۆیاخكردنەوەتونێلەكە داخرابوو".

 

٢ی ئەم مانگە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارینامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردبوو" شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە تونێلی پێشڕەو بەهۆی کاری پاککردنەوەوە داخراوە، بۆ هاتوچۆکردنیش لە کاتی پێویستدا، دەتوانن ڕێگای سەر شاخی ئەزمەڕ بەکاربهێنن". 

 




PM:01:31:05/06/2020