هەدەپە لەبارەی دەستگیرکردنی پەرلەمانتارەکانی هاتەدەنگ

دوای ئەوەی دوێنێ لەمیانی كۆبونەوەی پەرلەمانی توركیا، مافی پەرلەمانتاریی لە دو پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) و پەرلەمانتارێكی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) سەندرایەوە. هەردو پەرلەمانتارەكەی هەدەپە دەسگیركران، ئەو پارتەش راگەیەندراوێكی لەو بارەیەوە بڵاوكردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)دا هاتووە، شورەییە ٢٦ ساڵە ئەقڵیەتی کودەتاچێتی دەستی بەسەر پەرلەماندا گرتووە. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامدانی کودەتاکەدا لەڕێی ڕێککەوتنەوە هاوبەشانی سیستمی خراپەکاری بەشداربوون، سیستم دەیەوێت ویستی خۆی بەسەر خەڵکدا بسەپێنێت و دەڵێت یان دەبێت بە ویستی من بڕیار بدەیت یان بڕیارەکەی تۆ ناخوات، "ئەمە بەبێ ئەگەر و ئاخر و بەڵام، کودەتایە".

 

دوێنێ هەریەك لە لەیلا گیوڤێن و موسا فاریسئۆغوڵڵاری، پەرلەمانتارانی هەدەپە و ئێنیس بێربێرئۆغڵو، پەرلەمانتاری پارتی گەلی كۆماری لە كۆبونەوەیەكدا مافی پەرلەمانتارییان لێسەندرایەوە.

 

پێش دەرچوونی بڕیارەکەی پەرلەمان، داواکاری گشتیی پارێزگای دیاربەکر بڕیاری دەستگیرکردنی دوو ئەندام پەرلەمانەکەی دەرکردبوو، کە بە وتەی خۆیان "ئەندامی ڕێکخراوێکی چەکداری تیرۆریستی بوون".

 

بەپێی بڕیارەکە، پەرلەمانتارى هەدەپەى دياربەكر فاريسئۆغڵو، لەو داوايەى كە لە دادگايى دووەمى سزا قورسەكانى دياربەكر بەڕێوەدەچوو بە تۆمەتى "ئەندامبوون لە رێكخراوى تيرۆريستيى چەكداریى" بە نۆ ساڵ زيندانى سزا درابوو. پەرلەمانتارى هەدەپەى هەكارى لەیلا گوڤەنيش، لە هەمان دادگا و بە هەمان تاوان سزاى شەش ساڵ و سێ مانگ زيندانى بۆ دەرچوبوو. 

 


PM:01:50:05/06/2020