هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند" لە قەزایی شارهزوور شۆفێری دهڕاسهیهك كهوته ژێر جهنجهڕهكهیهوه و گیانی لهدهستدا".
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە، ئەمڕۆ هەینی لە قەزای شارەزوور لە كاتی دروێنەدا، شۆفێرێكی دەڕاسە بەربووەتەوە بۆ بەردەم دەڕاسەكەی و كەوتوەتە ناو جەنجەڕی دەڕاسەكەوە و بەو هۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەشڵێت" شۆفێرەكە ناوی (ع.م) و ئەمرۆ لە كاتی دروێنەدا بەربوەتەوە و گیانی لەدەستداوە، لە دوای ڕووداوەكەش تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە".