لە عیراق زیاتر لە هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

تەندروستى عێراق رایگەیاند" ١٠٠٦ حاڵەتى نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ١٤ حاڵەتى گیان لەدەستدان تۆمارکرا".

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ١٠٠٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها ١٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و ٢٣٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە. 

 
تا ئێستا لە عێراق بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نۆ هەزار و ٨٤٦ کەس گیانیان لە دەستداوە و لەو ژمارەیەش ٤ هەزار و ٥٧٣ کەس چاکبوونەتەوە و ٢٨٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
 



PM:06:25:05/06/2020