قەسەدە: هەنگاوی لەناوبردنی داعش بەردەوام دەبێت

فەرماندەیی گشتی قەسەدە ڕایگەیاند" هێرشەکانی داعش لەم دواییانەدا زیادیان کردووە، بەڵام هەنگاو دژی شانەکانی چەتەکانی داعش لە بەرزاییەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری خابوور و سنوری سوریا و عێراق، تا گەیشتن بە ئەنجام و ئامانجەکەی بەردەوام دەبێت".

 

ئەمەش دەقی بەیاننامەکەی ناوندی ڕاگەیاندنی "قەسەدە" بەم شێوەیەیە: 

 

"هێرشەکانی داعش لەم دواییانەدا زیادیان کردووە، ئەمەش مەترسیەکی گەورەی لەسەر ئاشتی، یەکسانی و ئارامی ناوچەکە دروست کردووە.

دوای لێپرسینەوە، کۆکردنەوەی زانیاریەکان بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و هاوکاری سوپای عێراق، هێزەکانمان دەستیان بە 'هەنگاوی لەناوبردنی تیرۆر'ی هەڵکوتانەسەر و چاودێریکردنی شانەکانی داعشی تیرۆریست کردووە کە بەرزاییەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری خابوور و سنوری سوریا و عێراق.

ئەم هەڵمەتە گورزێکی گەورە لە شانەکانی داعش دەدات کە بوونەتە هۆی مەترسی لەسەر ئاسایش و ئارامی هەرێمەکە و ئامانجیش ئەوەیە کە ڕێگری لەدووبارە هاتنەوەی داعش بکات.

هەڵمەتی لەناوبردنی تیرۆر کە هێزەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانان دەستیپێکردووە، بە ڕێک و پێکی بەڕێوەدەچێت، تا ئیستا ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە. هەروەها تا سەرکەوتنی هەموو ئەرکەکان بەردەوام دەبێت."



PM:06:48:05/06/2020