وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ٢٩ تووشبووی نویی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆمارکران".
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، ٢٩ توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران".
تەندروستی هەرێم ئاشکراشیکردووە: توشبوەکان پێکهاتون لە پێنج پیاو، ١٢ ئافرەت و ١٢ منداڵ، هەروەها دو لە توشبوەکان نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە و ئەوانی تر ھەمویان بەرکەوتوی توشبوانی پێشون، سەرجەم توشبوەکانیش دانیشتوی ناو شاری هەولێرن.