خاوەنی ناسراوترین خواردمەنی فەلافل لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد

خاوەنی ناسراوترین خواردەمەنی فەلافل لە سلێمانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٥ ی حوزەیران کۆچی دوایی کرد، تەندروستی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە، کەسوکارەکەی جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە نەخۆشی،  تەنگە نەفەسی " رەبوی " هەبووە.

 

خاوەنی فەلافلی ( بنار ) لە سلێمانی کە ناوی ( عەزیز نامق )ەو کەسایەتییەکی ناسراوی سلێمانین بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٢ لە نەخۆشخانەی سەرچنار کۆچی دوای کرد، وەزارەتی تەندروستی لە راگەیاندنێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەمرۆ دوو کەس لە سلێمانی بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کردووە، یەکێکیان تەمەنی ٦٤ ساڵە، ئەم هاولآتییە عەزیز نامق خاوەنی فەلافی " بنارە".

 

" سپی " پەیوەندی کرد بە خێزانی ناوبراوەوە، ئەوان لای خۆیانەوە، ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە ئەو ١٧ ساڵە " تەنگە نەفەستەیەتی"، چەند ساڵێکە سەردانی ئێران کردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەلآم ئەمساڵ لەبەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا نەچووە بۆ چارەسەر، سێ رۆژ لەمەوپێش بەهۆی کەشوهەواوە دۆخی تەنگەنەفەسیەکەی خراپ بووە، دوێنێ شەو بردویانە بۆ نەخۆشخانەو، کاتژمێر ٢ ی بەرەبەیانی کۆچی دوایی کردووە.

 

کەسوکارەکەی جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئەو بە تەنگەنەفەسی کۆچی دوایی کردووە، تەندروستی سلێمانی وەک رایگەیاند بە " کۆرنا " گیانی لەدەستداوە.

 

فەلافی بنار کە سێ چێشتخانەی هەیە لە شەقامی مەولەوی و سالم و بەختیاری بەناسراوترین خواردەمەنی فەلافل لەپارێزگای سلێمانی دا دەناسرێت.

 

 



PM:09:16:05/06/2020