لە دوو راگەیاندنی جیاواز، وەزارەتی تەندروستی ٧٢ تووشبووی نوێی بەکۆرۆنا لە سلێمانی و هەولێر راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، چل و سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، بیست و ھەشت پیاو و سێزدە ئافرەت و کچێك و کوڕێکی گەنج، چوار تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و تووشبووانی دیکە ھەموویان نیشانەی نەخۆشیان هەیە".
هەروەها لە راگەیاندنی پێشوویدا وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایکرد لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، بیست و نۆ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، پێنج پیاو و نۆ ئافرەت و سێ کچێکی گەنج، دوازدە منداڵ، دوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە و ئەوانی تر ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.ھەموویاندانیشتووی ناو شاری هەولێرن.