​تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر گیانی لەدەستدا

 

بەیانی ئەمڕۆ تەندروستی هەرێم رایگەیاند" توشبویەكی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر گیانی لەدەستدا". 

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوی COVID19 دانیشتووی کامەرانی سیتی لە شاری ھەولێرگیانى لەدەستدا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تووشبووەکە پیاوێکى تەمەن ٥٠ ساڵە، دوای خەواندن لە نەخۆشخانە و مانەوەی لەسەر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد لە بەشی چاودێری چڕ گیانی لەدەستدا.



AM:09:30:06/06/2020