پۆلیسی گەرمیان: هاوڵاتیەک خۆی و ئامۆزایەکی کوشت

بەهۆی كێشەی زەوی و زار لە ناوچەیەكی سەر بە ناحییەی ئاوەسپی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان هاوڵاتیەك ئامۆزایەكی خۆی كوشت و كۆتایی بە ژیانی خۆشی هێنا.

 

عەلی جەمال وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی حەسەن پرشنگی سەر بەناحیەی ئاوەسپی هاوڵاتیەک ئامۆزایەکی کە تەمەنی 24 ساڵ بووە کوشتووە خوشکێکیشی بریندارکردوە.

ئاشکراشیکردوە، دواتر ئەو کەسە خۆیشی کوشتووە، بە وتەی بریندارەکە کێشەی نێوان ئەو دوو ئامۆزایە لەسەر زەوی و زار بووە.

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە" لە ئێستادا تەرمەکان هێنراوەتە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار و لە نەخۆشخانەش چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکە کراوە و باری تەندروستی جێگیرە، هاوکات پۆلیسیش چۆتە شوێنی ڕوداوەکە و لێۆڵینەوە لەسەرچۆنێتی ڕوداوەکە دەستی پێکردووە".

 


PM:07:56:06/06/2020