تەندروستی کەرکوک رایگەیاند" کەسێکی تری تووشبووی کۆرۆنا لە شاری کەرکوک گیانی لەدەستدا".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو تووشبووەی گیانی لەدەستداوە، پیاوێکی بەڕەگەز سوری و دانیشتووی گەڕەکی رەحیماوای کەرکوک بووە و تەمەنی ٤٥ ساڵ بووە و دوو رۆژ بوو لە نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری لەژێر چاودێری تەندرووستی دابووە و ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٦ی٦ی٢٠٢٠، گیانی لەدەستداوە.
رونیشكردەوە: ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە كەركوك بۆ شەش كەس بەرزبووەتەوە.