بە هۆی پابەندنەبوونی بە رێنمایە خۆپارێزییەكان، لیژنەكانی چاودێری و تەندروستی هەولێر ٢٤٨ شوێنیان داخست.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ٦ی٦ی٢٠٢٠، لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی لەسنووری هەر ١٠ قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، پشکنین و بەدواداچوون بۆ چەندین شوێن کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای پشکنینەکان و بەهۆی پابەند نەبوون بەرێنماییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ٢٨٤ شوێن لە (خواردنگە، بەنزینخانە، ئاریشگەی ئافرەتان، مارکێت، مینی مارکێت، سەرتاشخانە، نانەوەخانە، دوکانی فرۆشتنی سەوزە و میوە، رونگۆڕ، فرۆشیاری مۆبایل، شیرنەمەنی، جوانکاری ئۆتۆمبێل، گۆشت فرۆش، زێڕینگر، ئوتوی هەڵمی، نووسینگەی خانووبەر، شوێنی گەشتیاری، کۆگا) داخراون.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر داواشی لە هاوڵاتیان و کاسبکاران کرد، پابەندی بڕیار و ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و هەستیارانە مامەڵە بکەن و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەستکێش و دەمامک ببەستن، تاوەکو لەپێناو پارێزگاری لە تەندروستی گشتی دووچاری سزادان و ڕێکاری یاسایی نەبنەوە.