د. سەباح هەورامی: دۆخی کۆرۆنا لە سلێمانی ترسناکەو بەرەو ترسناک تریش دەڕۆین

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، د. سەباح هەورامی رایگەیاند" ئێستا دۆخی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە مەترسیدارە، پپێشبینی مەترسیدارتریش دەکەم، ئەگەر خەڵکی پابەندی رێنوماییەکانی تەندروستی نەبێت".

 

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی کە ماوەیەکە خۆی درووخستۆتەوە لە دەرکەوتن لە میدیاکان لە چاوپێکەوتنێک کە ئەمشەو کەناڵی "کوردسات" لەگەڵیدا سازیکرد رایگەیاند:

 

- ئەگەر ئەم تەوژەمەی کۆرۆنا لە مانگی ١٠ و ١١ دا تووشبوون و گیان لەدەستدانی نەخۆشەکان زیاتر دەبوون، چونکە لەو وەرزانەدا پەتای تر و نەخۆشی تر زیاتر هەیەو زەحمەت دەبێت جیاکردنەوەیان.

 

- بەهەزاران تووشبوو لە سلێمانی هەیە، هەر ئەوە نا لە خۆشاخانەکان، بەڵكو لەسەر شەقامەکانیش هەیەو هەر کەسێکمان بگریت کەسێک و زیاتر دەناسین تووشی کۆرۆنا بووبێت.

 

- لە ٨٥% تووشبوان نیشانەی قورسیان هەیە.

 

- ئەمڕۆ ٦ کەس بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، ئێستا دۆخی ١٠ نەخۆش خراپە، ٢ یان زۆر دۆخیان خراپە.

 

- لە چەند رۆژی رابردوودا نزیکەی ٥٠ کەس چاکبوونەتەوە.

 

- ئەو تووشبوانەی کۆرۆنا کە بگاتە هەوکردنی سیەکانی، ئەوا زەحمەتە کە ئۆکسجیش سوودی هەبێت.

 

- ئەگەر هاوڵاتیان پابەندبن بە رێنوماییەکانەوە، دەتوانین لە ١٥ رۆژدا ژمارەی تووشبوان کەمدەبێتەوە.

 

- لەو باوەڕەدام دەبێت چاوەڕی خراپتر لە کۆرۆنا بکەین لە پارێزگاکەدا.

 

- ئێمە بەبڕیار کە مزگەوتەکانمان کردەوە، دەبوایە دەستکێش و کەمامەیان ببەستایە، هەروەها لە ماڵەوە دەستنوێژیان بگرتایەو، بەرماڵیان پێبوایەو بواری نێوان نێوژکەران فراوان بوایە، بەلآم ئەو رێنوماییانە جێبەجێنەکران.

- داوا لە وەزارەتی تەندروستی دەکەم کە توانای دارایی و ئیداری زیاتر تەرخان بکات بۆ وەزارەتی تەندروستی و دەزگا تەندروستییەکان، چونکە پەتاکە قەوارەیەکی گەورەی هەیە.



PM:10:11:07/06/2020