لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا هەشت کۆڵبەر بوونەتە قوربانی

چوار کۆڵبەری دیکە لە سنووری سەردەشت بریندار بوون و ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت بوونەتە قوربانی گەیشتە ٨ کەس.

 

بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ یەکشەممە هێزە ئه‌منییه‌کانی ئێران لە کوێستانەکانی کانی دینارانی سەر بە شاری سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لانیکەم چوار کۆڵبەر بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی ئەرسەلان عەبدوڵڵایی، عوسمان ساڵحی، هاوبیر ئیبراهیمی و ئیبراهیم رەسووڵی، بریندا کراون.

رۆژی رابردووش بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکان لە کوێستانەکانی سەردەشت کۆڵبەریک بە ناوی عومەر مەسلەحەتی، کوژرا و سێ کۆڵبەری دیکە بریندا بوون.

ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی کە دوێنێ بریندار بوون، ئومید کوشیار و رەحمان شایقی راگەیەندراوە.

 



AM:09:41:08/06/2020