ناوەرۆکی نامەیەکی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا ئاشکرا دەکرێت

دوو پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق، ناوەرۆکی نامەیەکی سەرۆکی حکومەت مسرور بارزانی ئاشکرا دەکەن کە لەسەر داهاتی نەوتی کەرکوک بۆ بەغدا نێردراوە.

 
هەریەک لە غالب محەمەد و سەرکەوت شەمس پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی عێراق لە نووسینێک بەناونیشانی " پێویستە حکومەتی هەرێم واز لە قومارکردن بە قوتی خەڵك بهێنێت"، دەڵێن" بەپێی بەدواداچوونەکانی یٔێمە مەسرور بارزانی كیتابێکی نوێی بۆ بەغداد ناردوە و نکوڵی لە مەلەفی نەوتی کەرکوك دەکات، کە عێراق دەیەوێت لێکۆڵینەوەی لێ بکات لە نیوان مانگی تەموزی ۲٠۱٤ تا تا یٔۆکتۆبەری ۲٠۱۷."

 


لەو نووسینەدا ئەو دوو پەرلەمانتارە کە واناسراوی دژی سیاسەتی نەوتی هەرێمن دەڵێن "دوای یٔەوەی وەزارەتی دارایی عێراق لە رۆژی ۱۹ـی یٔایاری ۲٠۲٠ بەکیتابێکی فەرمی، کە یٔاڕاستەی مەسرور بارزانی کراوە رایگەیاند، ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە پەیوەستە بە رێککەوتنی هەرێم و بەغداد لە ماوەی (۳٠) رۆژ، هەروەها وەزیری دارایی عێراق داوای وردبینی داهاتی ناوخۆیی هەرێمی کردبوو جگە لە تەسلیمکردنی نەوت، بەپێچەوانەوە عێراق مووچە نانێرێت".


ئەوان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە " وا (۲٠) رۆژ بەسەر وادەکەی عێراقدا تێپەڕی و ۱۹ـی یٔەم مانگە دوا وادەیە بۆ رێککەوتن، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکانی یٔێمە مەسرور بارزانی كیتابێکی نوێی بۆ بەغداد ناردوە و نکوڵی لە مەلەفی نەوتی کەرکوك دەکات، کە عێراق دەیەوێت لێکۆڵینەوەی لێ بکات لە نیوان مانگی تەموزی ۲٠۱٤ تا تا یٔۆکتۆبەری ۲٠۱۷.


سەرکەوت شەمس و غالب محەمەد ئاشکرای دەکەن " لەو ماوەیەدا کە عێراق داوای دەکات، نەوتی کەرکوك لە نێوان پارتی و یەکێتی دابەشکرابوو، کە ۲۷٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە کێڵگەکانی (بای حەسەن و یٔاڤانا) لەلایەن کۆمپانیای کاری سەر بە پارتی دەستی بەسەردا گیرابوو دەفرۆشرا، ۱٥٠ هەزار بەرمیلی تر کێڵگەکانی (باباگوڕگوڕ و جەمبور و خەباز) لەلایەن کۆمپانیای شیمال و کۆمپانیای قەیوان و نۆکانی نزیك لە یەکێتی فرشراوە، بۆیە یٔەگەر داهاتێك دیار نیە دەبێت کۆمپانیاکانی حزب باجەکەی بدەن نەک هاوڵاتییانی هەرێم".


لە کۆتاییدا دەڵێن "لەبەرئەوە لێرەوە فشارەکانمان زیاتر دەکەین و حکومەتی هەرێم بەرپرسیار دەکەین، لەو بارودۆخە داراییە و دواکەوتنی مووچە و قوڵبوونەوەی زیاتری کێشەکان، هەروەها پێویستە پەرلەمانی کوردستان یٔەو بێدەنگی یە ترسناکە بشکێنێت و فشارەکان چڕبکرێنەوە تا چیتر ڕێگە نەدرێت قوتی هاوڵاتییان بکرێتە کارتی فشار بەدەست مەسرور بارزانی بۆ بەرژەوەندی کۆمپانیا حزبییەکان".




PM:06:16:08/06/2020