تەندروستی هەرێم: دە تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند" ئەمڕۆ ٨ی حوزەیران ١٠ هاوڵاتی تری شاری هەولێر تووشووی کۆرۆنا بوون". 

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، دە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، ھەشت پیاو و دوو ئافرەت، یەك بەرکەوتووی تووشبووی پێشووە و شەش نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، سێ لە بازگەی شێراوە پشکنینیان بۆ ئەنجامدراوە، دانیشتووی شاری ھەولێرن بەم شێوەیە:

 

یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی شارەوانی، 
سێ تووشبوو دنیشتووی گەڕەکی فەرمانبەران،
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی نازماوە،
یەك تووشبوو دانیشتووی گوندی ئینگلیزی،
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ئیسکان،
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی برایەتی،
یەك تووشبوو دانیشتووی ھانا سیتی،
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی عارەبان.

 



PM:07:39:08/06/2020