تەندروستی هەرێم: ٣٤ تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند" ئەمشەو ٣٤ هاوڵاتی تری شاری هەولێر تووشووی کۆرۆنا بوون". 

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمشەو دووشەممە بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، سی و چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، بیست و شەش پیاو و پێنج ئافرەت و سێ منداڵ، بیست و نۆ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و پێنج تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.

بیست تووشبوو دانیشتووی قەزای چۆمان.
سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای کۆیە.
چوار تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی برایەتی لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی نازناز لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کوێستان لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی صلاح الدین لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی بەختیاری لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی شۆڕش لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی چوارچرا لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی کۆمەڵگای کانی قرژاڵە لە شاری ھەولێر.



PM:11:13:08/06/2020